وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: "سەدان ھەزار کەسمان لەناو غەززە ئاوارە کردووە"
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی کە لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كۆنترۆڵکراون، وەک "ناوچەی ئارام" دەمێننەوە".

Quds
قودس ــ AA
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ڕایگەیاند ئەو ناوچانەی کە لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كۆنترۆڵکراون، وەک "ناوچەی ئارام" دەمێننەوە"، ھەروەھا دانی بەوەدانا کە سەدان ھەزار کەسیان لە کەرتی غەززە بە زۆرەملێ ئاوارەکردووە.
یسرائیل کاتز لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X"، ئاماژەی بەوەداوە: "جیاواز لە ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل بەھیچ شێوەیەک ئەو ناوچانەی کەرتی غەززە کە كۆنترۆڵی كردوون، ناكێشتەوە و دەمێنێتەوە".
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو ناوچانەی کە لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كۆنترۆڵكراون، وەک ناوچەی ئارام دەمێننەوە، جگە لەوەش سەدان ھەزار کەسمان لەناو غەززە بە زۆرەملێ، ئاوارە کردووە".
باسی لەوەش کردووە کە ئیسرائیل ڕێگا نادات یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، بەڵام ئیسرائیل ھەوڵ دەدات "ژێرخانێک دابمەزرێنێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لە قۆناغی داھاتوودا، یارمەتییە مرۆییەکان لە ڕێگەی کۆمپانیا مەدەنییەکانەوە بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززە، دابەش بکات.