جيهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ''گرنگترین ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قایلکردنی پوتینە بە دانوستان"

Dilara Karataş  | 03.03.2025 - نوێکردنەوە : 03.03.2025
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ''گرنگترین ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قایلکردنی پوتینە بە دانوستان"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ بڵاویکردەوە کە گرنگترین ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، قایل کردنی سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتینە بۆ هێنانی بۆ مێزی دانوستان.

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی "This Week"ی کەناڵی ئەی بی سی نیوز، روبیۆ باسی لە مشتومڕەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و دانوستانەکانی ئاشتیی کرد.

رویۆ باسی لەوە کرد کە ترەمپ هەوڵ دەدات ڕووسیا قایل بکات دانوستان بکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ڕێگایەک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە یان نا و، گوتی: ''ئەم پرۆسەیە تەنیا کاتێک تەواو دەبێت کە ڤلادیمێر پوتین لەسەر مێزی دانوستان دانیشێت. لە ئێستادا سەرۆک ترەمپ تاکە کەسە لە جیهاندا بتوانێت ئەو (پوتین) بهێنێتە سەر مێزی دانوستان''.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی گوتنی دیکتاتۆر بە زێلێنسکی بە گونجاو دەزانێت، بەڵام ئایا هەمان شت بۆ پوتین دەشێت یان نا، روبیۆ ڕایگەیاند: ''سێ ساڵ سووکایەتیمان بە ڤلادیمێر پوتین کرد، بەڵام ئێستا پرسەکە ئەوە نییە. ئەمڕۆ ئەو بابەتەی تیشکمان خستووەتە سەر ئەوەیە کە ئەم پیاوە بهێنینە سەر مێزی گفتوگۆ. ڕەنگە ئەوانیش ڕێککەوتنێک نەخوازن. ئەمە نازانین بەڵام سێ ساڵە لەگەڵ ئەواندا گفتوگۆمان نەکردووە، لەوانەشە نەیانەوێت''.

روبیۆ باسی لەوە کرد کە ئەمریکا پێیوایە گەرەنتی ئەمنیی بۆ ئۆکراینا بەندە بە ئاشتییەوە، ئامانجیان هاندانی ڕووسیایە بۆ دانوستان و پێویستە یەک هەنگاویش نەنرێت بۆ ڕێگریی کردن لەمە.

هەروەها روبیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە زێلێنسکی لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپیدا لە هەموو دەرفەتێکدا پرسەکەی ئاڕاستەی ئۆکراینا کردووە، ئەوەیشی خستەڕوو کە پێویستە پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکانی ترەمپ بۆ ئاشتی بکرێت.

سەبارەت بە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ، روبیۆ ڕایگەیاند: ''ئەگەر ئەمە دیموکراتخوازێک ئەنجامی بدایە، هەمووان دەیانگوت (ترەمپ) بەرەو خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی هەنگاو دەنێت''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن