جيهان

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەەوامی ئاگرەکەی لۆس ئانجلس توندەبا ھەڵبکاتەوە

دەستەی کەشناسی ئەمریکا: "پێشبنی دەکرێت لەگەڵ ئەو ئاگرەی کە لە شاری لۆس ئانجلسی ئەمریکا کەوتووەتەوە، توندەبا ھەڵبکاتەوە".

Mücahit Oktay, Zahir Sofuoğlu  | 14.01.2025 - نوێکردنەوە : 15.01.2025
پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەەوامی ئاگرەکەی لۆس ئانجلس توندەبا ھەڵبکاتەوە

New York

نیویۆرک ــ AA

دەستەی کەشناسی ئەمریکا ھۆشداری دایە دانیشتووانی شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری لەوەی، پێشبنی دەکرێت لەگەڵ ئەو ئاگرەی کە لە ٠٧-٠١-٢٠٢٥ لە دارستانەکانی شارەکە کەوتووەتەوە، توندەبا ھەڵبکاتەوە.

بەرپرسانی دەستەکە ئاماژەیان بەوەداوە، ھۆشداری "ئاڵای سوور" کە لە دوێنێ دووشەممەوە لە شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری ڕاگەیاندراوە، بەھۆی ھەڵکردنەوەی توندەبا و دابەزینی ئاستی شێ تا ڕۆژی چوارشەممە، بەردەوام دەبێت.

ھەروەھا ڕاشیانگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت خێرایی با لە ڕۆژی سێشەممە، بگاتە ٧٠ بۆ ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،

لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەوە، ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئانجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەھۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ی دیکەش بێ سەروشوێن بوون و ٣٧ ھەزار دۆنم زەوی، سووتاوە.

هەروەها مەزەندە دەکرێت، زیانی ئابووری ئاگرکەوتنەوەکەی شاری لۆس ئانجلس لە ٢٥٠ ملیار دۆلار بۆ ٢٧٥ ملیار دۆلار بێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın