پەیامی سەرەخۆشی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو، دەوڵەتی ڤاتیکان و جیهانی کاسۆلیک دەکەم".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری ڕۆحانی کاسۆلیک و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
لەو پەیامەدا کە سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد بە نیگەرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕێبەری ڕۆحانی جیهانی کاسۆلیک و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرانسیسم پێگەیشت و، ڕایگەیاند: "پاپا فرانسیس، دەوڵەتمەدارێکی بەڕێز و، لە هەمان کاتدا سەرکردەیەکی ڕۆحی بوو کە گرنگی بە گفتوگۆی نێوان گرووپە ئایینییە جیاوازەکان دەدا، لە بەرامبەر تراژیدیا مرۆییەکان، بە تایبەت پرسی فەڵەستین و جینۆسایدی غەززە دەستپێشخەری دەکرد. بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو، دەوڵەتی ڤاتیکان و جیهانی کاسۆلیک دەکەم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن