پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا سکوف
سەرکۆمار ئەردۆغان، بە پێویستی زانی ڕێگە بە سیاسەتی جینۆسایدی ئیسرائیل نەدرێت بۆ سەر غەززە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، دیک سکوف ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنییەدا پەیوەنديیە دوو قۆڵییەکانی تورکیا و هۆڵەندا و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد هەوڵ دەدەن بۆ هەڵنانی ئەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی زیادکردنی هاریکاریی نێوان تورکیا و هۆڵەندا لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەتی پەیوەنديیە بازرگانیی و ئابوورییەکان.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا و ئەو پرۆسەیەی بەڕێوەدەبرێت، بە فەرامۆشکردنی یەکێک لەو دوو وڵاتە ناتوانێت سەرکەوتووبێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو پێویستە ڕێگە بە سیاسەتی جینۆسایدی ئیسرائیل نەدرێت بۆ سەر غەززە کە بە ڕاگرتنی هاوکاريیە مرۆییەکان دەستیپێکرد و لە کۆتاییدا گەیشت بە کۆتاییهێنان بە ئاگربەست. لەو بارەیەشەوە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی بەجێیبگەیەنێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن