جيهان

ڕووسیا: "بوونی یەکەی سەربازیی ئەورووپا لە ئۆکراینا بە واتای بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ دێت لە جەنگەکەدا"

Dmitri Chirciu  | 06.03.2025 - نوێکردنەوە : 10.03.2025
ڕووسیا: "بوونی یەکەی سەربازیی ئەورووپا لە ئۆکراینا بە واتای بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ دێت لە جەنگەکەدا"

Moskova

مۆسکۆ - AA

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێگە بە جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەورووپا لە ئۆکراینا نادەن و، ڕایگەیاند: "بوونی یەکەی سەربازیی ئەورووپا لە ئۆکراینا بە واتای جەنگی فرەڕەهەند لەگەڵ ڕووسیا نایەت، بەڵکو بە واتای بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ دێت لە جەنگەکەدا''.

لاڤرۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی وڵاتەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی زیمبابۆی و سەرۆکی بازرگانی نێودەوڵەتیی، ئامۆن مورویرا کۆبووەوە کە سەردانی ڕووسیای کردووە.

دوای کۆبوونەوەیان هەردوو وەزیرەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی سەربازیی بۆ ئۆکراینا، لاڤرۆڤ ئاماژەی بە لێدوانەکانی نوێنەری باڵای پێشووی یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل کرد و، ڕایگەیاند: "بۆرێل رایگەیاندبوو کە ئەگەر ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا ڕاگیرێت، ئەوا شەڕ و پێکدادانەکان بە خێرایی کۆتایی دێت. ئێمەیش پێمانوایە".

هەروەها سەبارەت بە پلانەکانی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بەکارهێنانی توانا ئەتۆمییەکانی فەڕەنسا بۆ ئاسایشی ئەورووپا، ڕایگەیاند: "بێگومان ئەمە مەترسییە بۆ سەر ڕووسیا".

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ، ئەوەیشی خستەڕوو ولاتەکەی ڕێگە بە جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەورووپا لە ئۆکراینا نادات و، ڕایگەیاند: "بوونی یەکەی سەربازیی ئەورووپا لە ئۆکراینا بە واتای جەنگی فرەڕەهەند لەگەڵ ڕووسیا نایەت، بەڵکو بە واتای بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ دێت لە جەنگەکەدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın