جيهان

ڕوونکردنەوەی ئاک پارتی لە بارەی کوژرانی بازرگانی کوردی خەڵکی دهۆک، حەکیم لوقمان لە ئیستانبوڵ

Mehmet Tosun, Orhan Onur Gemici  | 04.09.2024 - نوێکردنەوە : 05.09.2024
ڕوونکردنەوەی ئاک پارتی لە بارەی کوژرانی بازرگانی کوردی خەڵکی دهۆک، حەکیم لوقمان لە ئیستانبوڵ

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک سەبارەت بە کۆبوونەوەی ناوەندی بڕیار و ئەنجوومەنی کارگێڕی ئاک پارتی کە بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار و سەرۆکی گشتیی پارتەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

سەبارەت بە کوژرانی بازرگانی کوردی خەڵکی دهۆک، حەکیم لوقمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیستانبوڵ، چەلیک باسی لەوە کرد کە نوێنەری پارتێکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن لێدوانی ئیستفزازییانەی لەو بارەیەوە داوە و ڕایگەیاند:

''بەداخەوە بەهۆی ڕووداوێکی ئەمنییەوە لە شوێنێکدا بازرگانێکی دهۆکی گیانی لەدەستدا. ئەم پارتە سیاسییە هەستاوە دەڵێت 'بەهۆی قسەکردنی بە کوردی کوژراوە'. بەوەیش هەوڵیدا ئیستفزازی بابەتەکە بکات و لە شوێنێکی زۆر هەستیار جێگیری بکات. واتا بەشێوەیەک بەیانی کرد کە تەنیا لەبەرئەوەی بە زمانی کوردی قسەی کردووە کەسێک کوژراوە. ئێستا تەماشا بکەن، ئەمە ڕووداوێکی ئەمنییە. لەنێوان خەڵکیدا شەڕێک لە شوێنێک دروست بووە و بەداخەوە بەم شێوەیە کەسێک گیانی لەدەستداوە. ئەمە شتێکە بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نییە، بەڵام زۆر ئیستفزازییانەیە ڕووداوێکی ئەمنیی وەک ڕووداوێکی سیاسیی یان کوژرانی بەهۆی ئەو زمانەی قسەی پێکردووە بخرێتەڕوو. ئەوانەی ئەم کارە دەکەن مافی ئەو کەسە دهۆکییەی گیانی لەدەستداوە ناپارێزن. بەپێچەوانەوە پشتیوانی لە سیاسەتێکی ئیستفزازی ڕق و کینە دەکەن. ئەگەر هەر هاووڵاتییەکمان یان میوانێکمان بەهۆی ئەو زمانەی قسەی پێدەکات بکرێتە ئامانج، ئەوا ئێمە دژی ئەوە دەوەستینەوە. ئەوە ئێمەین قەدەغەکانمان لەو پرسەدا هەڵگرت، بووینە هۆکاری کردنەوەی کەناڵێک لە TRTدا و پەرەپێدانی ئەو ناسنامەنەی کە هاووڵاتیانمان هەیانە جا چ ناسنامەیەک بێت و ڕێگەمان بە چاپی بڵاوکراوە دا بەو زمانە. لەبەرئەوە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەم جۆرە هەڵسوکەوتانە نادەین''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın