جيهان

کاردانەوەی وەزیری دادی تورکیا یڵماز تونچ لەبارەی گوتارەکەی ناتانیاهو لەبەردەم کۆنگرێس

وەزیری دادی تورکیا یڵماز تونچ: "گوتارەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، بۆ مرۆڤایەتی شەرمهێنەرە و ئیدانەی ئەو هەڵوێستە دەکەم کە زیان دەگەیەنێتە ئاشتی و سەقامگیری".

İsmet Karakaş  | 25.07.2024 - نوێکردنەوە : 27.07.2024
کاردانەوەی وەزیری دادی تورکیا یڵماز تونچ لەبارەی گوتارەکەی ناتانیاهو لەبەردەم کۆنگرێس

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دادی تورکیا یڵماز تونچ ڕایگەیاند، گوتارەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، بۆ مرۆڤایەتی شەرمهێنەرە و گوتیشی، "ئیدانەی ئەو هەڵوێستە دەکەم کە زیان دەگەیەنێتە ئاشتی و سەقامگیری".

یڵماز تونچ لەبارەی گوتارەکەی ناتانیاهو لە کۆنگرێس بابەتێکی لە هەژماری کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە و نوسیوویەتی:

"ئەوانەی پابەندی بڕیاری ئاگربەستی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نین و سەرەڕای بڕیارەکەی دیوانی دادی نێودەوڵەتیش هەر بەردەوامن لەسەر کۆمەڵکوژییەکان و هەروەها بڕیاری دەستگیرکردنیان لە لایەن دادگای سزای نێودەوڵەتییەوە بۆ دەرکراوە، بەڵام بە بێ گرنگیدان بە منداڵ، ژن، پیر و لاو، دەستیان داوەتە کوشتنی زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس، ئەوە پێشکەشکردنی گوتارەکەیان لەبەردەم کۆنگرێس شەرمهێنەرە. ئیدانەی ئەو هەڵوێستە دەکەم کە بە ئاشکرا زیان دەگەیەنێتە ئاشتی و سەقامگیری".

لە پەیامەکەی وەزیری دادی تورکیادا هاتووە، "پشتیوانیکردن لە ناتانیاهو کە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا مەحکوم کراون، نابێتە هۆی ئەوە ڕێگریی بکرێت لە وەڵامدەربوونی بە یاساکانی نێودەوڵەتی. وەک تورکیا لەپاڵ برایانی فەڵەستینیمان دەبین کە خاکیان داگیرکراوە و بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، ڕاستی و ئاشتی لە جیهاندا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın