کۆشکی سپی: "سەرلەنوێ دەستمان کردەوە بە پشتیوانی هەواڵگریی و هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا"

Washington DC
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی ئەمریکا پشتڕاستی ئەوەی کردەوە پاش ئەوەی کیێڤ گڵۆپی سەوزی بۆ ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژی هەڵکرد، ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرلەنوێ دەستیکردەوە بە پشتیوانی هەواڵگریی و هاوکاری بەرگریی بۆ ئۆکراینا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی (NSC)، جەیمس هویت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد دوای ئەوەی پێشوەچوونی گرنگ لە کۆبوونەوەکانی ئەمریکا-ئۆکراینا لە سعوودیە بەدیهات، سەرلەنوێ دەستیان کردووەتەوە بە هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا.
دوای دەمەقاڵەکەی ٢٨ی شوباتی نێوان سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و جێگرەکەی جەی دی وانس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە نووسینگەی ئۆڤاڵ، پشتیوانی هەواڵگریی و هاوکاری سەربازییەکان بۆ کیێڤ ڕاگیران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن