سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی و جێنشینی سعوودیە بن سەلمان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
![سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی و جێنشینی سعوودیە بن سەلمان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد](https://cdnuploads.aa.com.tr/uploads/Contents/2024/07/18/thumbs_b_c_dab923750a50e54edb910a5a9a7f4209.jpg?v=105405)
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان جەختیان کردەوە لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان قسەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگراوە لەبارەی پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ژمارەیەک پرسی کراوە کە لە ڕووی سیاسی، ئابووری و گەشەپێدانەوە، جیگای بایەخی ھەردوو وڵات بوون.