عێراق

عێراق: "پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەکەین"

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: "یەکگرتوویی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، پێویستی بە ژێری و میانڕەویی ھەیە کە دوور بێت لە تایفەگەری و نەتەوەپەرستی".

Raşa Evrensel  | 10.03.2025 - نوێکردنەوە : 11.03.2025
عێراق: "پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەکەین"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەکات.

قاسم ئەعرەجی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سووریا، ڕایگەیاندووە: "یەکگرتوویی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، پێویستی بە ژێری و میانڕەویی ھەیە کە دوور بێت لە تایفەگەری و نەتەوەپەرستی".

جەختی لەوەش کردووەتەوە: "سووریایەکی سەقامگیر کە لەگەڵ پێکھاتەکانیدا ئاشت ببێتەوە، ئامانجی ھەر ھاووڵاتییەکە کە وڵاتەکەی و گەلەکەی خۆشدەوێت".

ھەروەھا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، پارێزگاکانی تەرتووس و لازقیە کە بە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا ناسراون ڕووبەڕووی گرژیی و ئاڵوزیی بوونەوە، ئەوەش بەھۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی سەربە دەسەڵاتی نوێی سووریا و پاشماوەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد.

ڕۆژی ھەینی ڕابرووو، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە سووریا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایانگەیاندبوو کە لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکانی سەربە دەسەڵاتی نوێی سووریا و پاشماوەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووس، ٥٠ کەس لە ھەردوولا کوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın