ئانی.. شاری فرەیی چاخی ناوەڕاست
یەکەم نیشتەجێبوون لە ئانی دەگەڕیتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ماوەی حوکمڕانی ئەیوبییەکان، تورکەکانی ساقە، ساسانییەکان، شانشینی باگراتید، بیزەنتییەکان، میرنشینی شەدادی، ئەتابکەکانی ئانی گورجو، دەوڵەتی هەرزەمشا،

Kars
قەرس - AA
یەکەم نیشتەجێبوون لە ئانی دەگەڕیتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ماوەی حوکمڕانی ئەیوبییەکان، تورکەکانی ساقە، ساسانییەکان، شانشینی باگراتید، بیزەنتییەکان، میرنشینی شەدادی، ئەتابکەکانی ئانی گورجو، دەوڵەتی هەرزەمشا، ئیلخانییەکان، سەلجوقییەکان، قەرە قۆینلو، ئاق قۆینلو، دەوڵەتی عوسمانی و حوکمڕانی رووسەکان، بەمجۆرە ئەم شارە کە هاوکات ٢١ مێژوو لە خۆ دەگرێت چاوەڕێی سەردانیکەرانی دەکات.شوێنەواری ئانی کە دەکەوێتە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و ئەرمینیا میوانداری ژمارەیەک شارستانییەتی کردووە و بە "شاری جیهان"، "لانەی شارستانییەتەکان"، "هەزار و یەک کڵێسە و ٤٠ شار داخراو" ناوی دەرکردووە، ئەمساڵ ناوی خراوەتە لیستی میراتی کولتوری جیهانی یونێسکۆ، بە فرەیی کولتووریی سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆی رادەکێشێت.
ئەم شوێنەوارە ٤٨ کیلۆمەتر لە ناوشاری قەرسەوە دوورە و لەنزیک دۆڵی ئارپەچای-ە، لەساڵانی ٩٦١-١٠٤٥ لەسەردەمی خانەوادەی پاکرادونی پایتەختی فەرمانڕەوا ئەرمەنییەکان بووە. بەرهەمێکی سەدەی ١١ و ١٢ی تەلارسازی ئیسلامییە و لە ساڵی ٢٠١٢دا خرایە ناو لیستی میراتی کاتی جیهانی لەلایەن یونێسکۆ و لە ساڵی ٢٠١٦ش خرایە ناو لیستی میراتی جیهانی.
یەکەم نیشتەجێبوون لە ئانی دەگەڕیتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ماوەی حوکمڕانی ئەیوبییەکان، تورکەکانی ساقە، ساسانییەکان، شانشینی باگراتید، بیزەنتییەکان، میرنشینی شەدادی، ئەتابکەکانی ئانی گورجو، دەوڵەتی هەرزەمشا، ئیلخانییەکان، سەلجوقییەکان، قەرە قۆینلو، ئاق قۆینلو، دەوڵەتی عوسمانی و حوکمڕانی رووسەکان، بەمجۆرە ئەم شارە کە هاوکات ٢١ مێژوو لە خۆ دەگرێت چاوەڕێی سەردانیکەرانی دەکات.
لە شوێنەواری ئانی دیواری قەڵا و پەرستگاکان لەناو ئەو بەرهەمانەدان کە لەشارستانییەکانی پێشوو ماونەتەوە و هێشتاش بەجوانی دەبینرێت وەکو "هەزار و یەک کڵێسە و ٤٠ شار داخراو"، "کڵێسەی ئامەناپرگیچ"، "ئانی"، "ئانی کاتەدراڵی"، "کڵێسەی دیکران هۆنەنتز"، "کڵێسەی ئەبوگامیر پەهلەوانی" وەک بەرهەمە کولتوریە بێهاوتاکان دەردەکەون.
شوێنەواری ئانی لە دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا میوانداری ٢٣ شارستانییەتی کردووە. هەروەها بووە یەکەم دەروازەی ئەوانەی لە قەفقاسیاوە هاتن بۆ ئانادۆڵو.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کولتور و گەشتیاری قەرس، حەسەن دۆغانای بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، شوێنەواری ئانی بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و شاری چاخی ناوەڕاستە و گوتی: "لە ئانی ٢١ بەرهەم بە روونی ماونەتەوە، شارێکی چاخی ناوەڕاستە کە لەسەر رووبەری ٦٨ هێکتار زەوی بنیاتنراوە و بەسیستەمی دیواری قەڵاتی چوار کیلۆمەتر و نیوی پارێزراوە. ئانی بە قۆناغی گرنگی مێژووییدا رەت بووە. لەسەردەمانی رێگای وشکانی ئاوریشم بەناوبانگ و گرنگدا هەبووە. بەرلە رێگای دەریای ئاوریشم لە پڕشنگدارترین قۆناغدا ژیاوە. ئەو کاتانە لەسەردەمی رێگای وشکانی ئاوریشیمی جموجۆڵێکی زۆری ئابووری بەخۆیەوە بینیووە و بە بانکی ناوەندی ناسراوە. لە پایەیەکی ئانیدا کە مەوداکەی ٥٠٠ مەترە سێ پەرستگای ئایینی دەبینین. لێرە پەرستگای سێ ئایین دەبیرێت کە بە تێپەڕینی مێژوو پارێزراون. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەم شارە هاوکات شارێکی فرە ئایین و فرە کولتورە. ئانی شاری بەیەکگەیشتنی کولتوورەکانە. چاوەڕێی هاتنی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دەکەین تاکو لەبینینی ئەم بەرهەمە ناوازەیە بێبەش نەبن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن