شرنەخ.. پاسکیلسواری مامۆستایان لە دامێنی چیای جودی
- قایمقامی سلۆپی، جان کازم کوروجا و هاوسەرەکەی، ئەدا کوروجا بەشداری چالاکییەکەیان کرد.

Şırnak
شرنەخ - AA
لە چواڕچێوەی پڕۆژەی "یەک پایدەر یەک هەناسە" لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە پاریزگای شرنەخ، ١٠٠ مامۆستای شارۆچکەکە لە دامێنی چیای جودی پاسکیلسوارییان کرد.
چالاکییەکە لەبەردەم هۆڵی وەرزشی سلۆپی-یەوە دەستی پێ کرد و تا گوندی ئەسەنلی لە دامێنی چیای جودی بەردەوامبوو.
دواتر مامۆستایان لە ئەشکەوتێکی نزیک گوندەکە کۆبوونەوە و بۆ ماوەیەک پێکەوە کتێبیان خوێندەوە.
قایمقامی سلۆپی، جان کازم کوروجا و هاوسەرەکەی، ئەدا کوروجا بەشداری چالاکییەکەیان کرد و لای خۆشییەوە قایمقامی سلۆپی خۆشحاڵی خۆی لە بەشداریکردنی مامۆستا تازەدامەزراوەکان و مامۆستایانی ساڵانی پێشتر لەم چالاکییەدا، دەربڕی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن