هونەر و كلتوور

لە هەولێر یادی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی کرایەوە

- بەشێک لە خوێندکاران و فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر بەبۆنەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی، بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە چوونە دەوامی فەرمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندن و لە زانکۆ و پەیمانگاکانش بەبۆنەی رۆژەکەوە ئاهەنگ سازکرا.

Hawkar Yaseen  | 10.03.2022 - نوێکردنەوە : 12.03.2022
لە هەولێر یادی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی کرایەوە

هەولێر - AA

لە هەولێر یادی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی کرایەوە و خوێندکارانی کورد و نەتەوەکانی دیکە بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی خۆیانەوە چوونە ناوەندەکانی خوێندن و لە هەندێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانیش بەبۆنەی رۆژەکەوە ئاهەنگ سازکرا.

جلوبەرگی کوردی مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەپێی ناوچەکانیش شێوازی دیزایین و دوورینەکەی دەگۆڕێت، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمیش گۆڕانکاری لە مۆدێلەکانی جلوبەرگی رەسەنی کوردەوایدا کراوە، بەڵام هێشتا رەسەنایەتی و مۆرکی خۆی ون نەکردووە و بە یەکێک لە جلوبەرگە نەتەوەییە جوانەکانیش دادەنرێت بەهۆی ئەو رەنگاوڕەنگی و شێوازە تایبەتەی کە هەیەتی بەتایبەت جلوبەرگی کوردی خانمان.

لە هەرێمی كوردستان رۆژی ١٠ی ئادار، وەك رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی دەست نیشان كراوە و بەشێکی زۆری هاووڵاتییان لەو رۆژەدا جلوبەرگی نەتەوەیییان دەپۆشن بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی حکوومەت، رۆژەکەش وەک مژدەیەکی هاتنی وەرزی بەهار و نەورۆز سەیردەکرێت و هاووڵاتییانی کورد لەو رۆژەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın