بەرشەلۆنە دڵی منداڵە فەلەستینییەکانی خۆشکرد
یاریچی و بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ پشتیوانیکردنیان لە پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، چوونە ناوچەکەو سەرەتای کارەکانیان بەمەشقکردن لەگەڵ منداڵە فەڵەستینییەکان دەستیان پێکرد.

قودس
بۆ پشتیوانیکردنیان لە پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، یاریچی و بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشەلۆنە چوونە ناوچەکەو سەرەتای کارەکانیان بەمەشقکردن لەگەڵ منداڵە فەڵەستینییەکان دەستیان پێکرد.بڕیارە یانەکە لەگەڵ منداڵانی فەلەستین و ئیسرائیل یاریی ئەنجام بدات.راھێنەری بەرشەلۆنە (جێراردۆ مارتینۆ)ی ئەرجەنتینی و ھەڵگری نازناوی "تاتا" مەشقی یانەکەی لە یاریگای (دوورا)ی فەڵەستین ،لەگەڵ منداڵە فەڵەستینییەکان ئەنجامدا.
یاریزانان مسی، نەیمار، خاڤی، ئینیێستا، پێکی و دانیال ئالڤێز ئامادەی مەشقەکە بوون.یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بەوێنەگرتن لەگەڵ منداڵەکان و ئیمزاکانیان، بوونە ھۆی دڵخۆشکردنی منداڵە فەڵەستینییەکان.دوای مەشق و راھێنانەکە، ھونەرمەندی فەڵەستینی و تۆپ ستاری بەرنامەی عەرەب ئایدڵ (محەمەد ئەلساف) کۆنسێرتێکی پێشکەشکرد یانەی بەرشەلۆنە وەک پاڵپشتێک بۆ پرۆسەی ئاشتیی نێوان ھەر دوولا، بڕیارە یارییەکی تایبەت لەگەڵ منداڵانی فەڵەستین و ئیسرائیل ئەنجام بدات.ستافی یانەی بەرشەلۆنە پێش یارییەکە سەردانی دیواری ڕۆژئاوا دەکەن و چاویان بە(شیمۆن پێرێس)، سەرکۆماری ئیسڕائیل دەکەوێ و دواتریش دەچنە دیداری سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاھو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن