Istanbul
بەغدا - AA
وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ڕایگەیاند: "دوای دوو هەفتە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی و بازرگانیی تورکیا-عێراق لە تورکیا ئەنجام دەدەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی "شاندی بازرگانی گشتیی عێراق" کە لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی B2B و بەرنامەی شاندی بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی تورکیا-عێراق" لە بەغدا ساز دەکرێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.
بۆڵات باسی لە گرنگیی چالاکییەکە کرد کە تیایدا شاندەکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا و یەکێتی بەڵێندەرانی تورکیا بەشدارن و، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین دۆخی عێراق و پەیوەندییە ئابوورییەکان کرد.
وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ڕایگەیاند"دوای دوو هەفتە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی و بازرگانیی تورکیا-عێراق لە تورکیا ئەنجام دەدەین".
گوتیشی: "بەلای ئێمەوە عێراق سێهەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانییمانە کە کۆی گشتیی بازرگانی نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە، ئێمە هەردەم سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە ئەم بازرگانییە لەسەر بنەمای هاوبەشی و قازانجی بەرامبەری بێت".