سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئیسرائیل نەیتوانی ئیرادەی برایانی فەڵەستینیمان لە غەززە بشکێنێت"
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان "پڕۆژە دابەشکردنی سووریا بۆ سێ بەش و کردنی بە پاروویەک کە بتوانرێت بە ئاسانی قوت بدرێت، لەناو چووە".

Ankara
ئادانا - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سەرەڕای ٤٦٧ ڕۆژ پاکتاوی ڕەگەزی و کۆمەڵکوژی، ئیسرائیل نەیتوانی ئیرادەی برایانی فەڵەستینیمان لە غەززە بشکێنێت".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ئادانا بەشداری لە هەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەیدا کرد و گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی سووریایی لە تورکیاوە بۆ وڵاتی خۆیان دوا و گوتی: "ەموو یارمەتییەکی پێویستی ئەوانە دەدەین کە خۆبەخشانە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکەیان و زۆرییش لە هیچ کەس ناکەین".
لەبارەی سووریا گوتیشی: "پڕۆژە دابەشکردنی سووریا بۆ سێ بەش و کردنی بە پاروویەک کە بتوانرێت بە ئاسانی قوت بدرێت، لەناو چووە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە فەڵەستین کرد و گوتی: "سەرەڕای ٤٦٧ ڕۆژ پاکتاوی ڕەگەزی و کۆمەڵکوژی، ئیسرائیل نەیتوانی ئیرادەی برایانی فەڵەستینیمان لە غەززە بشکێنێت".
گوتیشی: "ئێمە دەزانین کە ئیسرائیل و بە تایبەتی ناتانیاهو مێژوویەکی دوور و درێژیان لە پێشێلکارییەکانی ئاگربەستدا هەیە، ئەمجارە نابێ ڕێگەیان پێ بدەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "هەموو هەوڵەکانمان بۆ بەدواداچوون بە تاکە تاکەی ئەو تاوانە مرۆیی و جەنگیانەی کە (لە فەڵەستین) ئەنجام دراوە، بەردەوام دەبێت. ئینشائەڵڵا لە میانی ئاگربەستەکەشدا هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ساڕێژکردنی برینەکان لە غەززە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن