توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ڕێگە بە هیچ هەڵاواردنێک لەسەر بنەمای ئەتنیکی، دینی، کولتووری نادەین"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، بە هەر شێوازێک بێت و هەر چۆنێک بێت، بە دڵنیاییەوە دەیپێکین".

Özcan Yıldırım  | 25.01.2025 - نوێکردنەوە : 27.01.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ڕێگە بە هیچ هەڵاواردنێک لەسەر بنەمای ئەتنیکی، دینی، کولتووری نادەین"

Ankara

وان - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، بە هەر شێوازێک بێت و هەر چۆنێک بێت، بە دڵنیاییەوە دەیپێکین".

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وان بەشداری لە هەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەیدا کرد و گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

لە سەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک ئەوەی تا ئەمڕۆ وا بووە، لەمەولاوەش بەردەوام دەبین لەسەر لە ئامێزگرتنی هەموو (هاووڵاتیانی) تورکیا لە تورک، کورد، زازا، عەلەوی و سوننە، بە بێ جیاوازی".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "دەرفەت نادەین بە هەرچەشنە هەڵاواردنێک لەسەر بنەمای ئەتنیکی، دینی، کولتووری، ڕەسەنایەتی و چۆنییەتی ژیان. ڕێگەش بە دووبەرەکی لە نێوان گەلەکەمان نادەین".

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ بەشداربووانی کۆنگرەی پارتەکەیدا گوتی: "دەرفەت نادەین بە هەرچەشنە تۆمەت، قسەی بێ بنەما و ڕەشکردن و ڕاکێشانی ئێمە بەرەو کێشمکێشی دیکە".

گوتیشی: "دوای ڕزگاری تەواوی وڵاتەکەمان لە نەهامەتی تیرۆر کە ٤٠ ساڵە خوێنمان هەڵدەمژێت، بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین. دوای ئەوەی بەربەستی تیرۆر لە نێوانمان دا ڕووخا، ٨٥ ملیۆن کەس توندتر لە جاران یەکتر لە ئامێز دەگرین و یەکگرتووتر دەبین".

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، بە هەر شێوازێک بێت و هەر چۆنێک بێت، بە دڵنیاییەوە دەیپێکین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن