جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

بایدن رەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە دۆخی بەپەلەی تایبەت بە کۆرۆنا

Tuğçenur Akgün  | 11.04.2023 - نوێکردنەوە : 12.04.2023
بایدن رەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە دۆخی بەپەلەی تایبەت بە کۆرۆنا

New York

نیویۆرک - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن واژووی لەسەر پڕۆژەیاسای کۆتایی هێنان بە دۆخی بەپەلەی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا کرد.

جۆ بایدن رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسایەک دەربڕی کە تایبەتە بە کۆتاییهێنان بەو دۆخە لەناکاوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمریکا راگەیەندراوە، پڕۆژەیاساکە پێشتر لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتی کۆماریی پێشکەش کرابوو و لە مانگەکانی رابردووشدا لەلایەن هەردوو پارتەکەی کۆنگرێسەوە پەسەند کرابوو.

بەم شێوەیەش کۆتایی دێت بە ژمارەیەک رێکاری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پیادە کرابوون.

ماوەیەکی زۆریشە لە ئەمریکا رێوشوێنەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا کەم کراونەتەوە.

ئەندامانی پارتی کۆماریی کە دژبە رێکارە زۆرەملێکانی وەک بەکارهێنانی دەمامک و ڤاکسینن ساڵی رابردوو راگەیەندراوێکیان لەژێر ناونیشانی "پەتای کۆرۆنا کۆتایی هات"یان پێشکەشی بایدن کرد و بەم شێوەیەش پڕۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە رێوشوێنەکانی کۆرۆنا هاتە ناو رۆژەڤ.

پڕۆژەیاساکە بە ٢١٠ دەنگی "نەخێر" بەرامبەر ٢٢٠ دەنگی "بەڵێ"ی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ٢٣ دەنگی "نەخێر" بەرامبەر ٦٨ دەنگی "بەڵێ"ی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران، پەسەند کرا.

فەرمانگەی بوودجە و سەرۆکایەتی کۆشکی سپی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە "بۆ رێگریکردن لەو ناڕوونی و ئاڵۆزییەی لە سیستمی تەندروستیدا هەیە" لە ١١ی ئایاردا "راگەیاندنی دۆخی لەناکاو" کۆتایی پێدەهێندرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın