
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی دۆخی فەڵەستین و سووریایان تاوتوێ کرد.
ژمارەیەک سەرچاوە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە ھاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی قسەی کردووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆخی سووریا و پێشھاتەکانی فەڵەستین، تاوتوێ کراون.
ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێککەوتنەکە، بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت کە ھەر قۆناغێکی ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت.