جيهان, لە دەزگا

پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ لە برۆکسل کرایەوە

پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ (İstanbul Photo Awards)، کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بواری وێنە هەواڵە و ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیدەخات، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کرایەوە.

Selen Valente Rasquinho  | 06.11.2024 - نوێکردنەوە : 07.11.2024
پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ لە برۆکسل کرایەوە

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

پێشانگای دەهەمین ساڵی خەڵاتی فۆتۆی ئیستانبوڵ (İstanbul Photo Awards)، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کرایەوە.

پێشانگاکە بەڕووی هاووڵاتیاندا کراوەتەوە، وێنەی هەموو ئەو فۆتۆگرافەرانەی تێدایە کە لە پێشبڕکێکەی ئەمساڵدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

لەم پێشانگایەدا سەردانکەران دەرفەتی بینینی ئەو وێنانەیان دەبێت کە ڕووداوە جیهانییەکانی ساڵی ڕابردوو دەگێڕنەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین، ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی تورکیای هەژاند و ناوی "کارەساتی سەدە"ی لێنرا، ڕێکخراوە تاوانکارییەکانی مەکسیک، کەمپی پەنابەران لە ئەفغانستان، بەکارهێنانی پلاستیک لە نێجیریا، شوێنی ژیانی فیلەکان لە سریلانکا کە بووەتە زبڵدان، پاڵەوانێتی جیهانی مەلەوانی لە ژاپۆن، پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن، جیاکاری لە هیندستان و ئەو کۆچبەرانەی لە لافاوەکەی ئیسپانیادا گیانیان لەدەستدا.

ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ هەزار داواکاری فۆتۆ بۆ بەشداری لە پێشبڕکێکە هەبووە، کە لەسەر وێنەی تاک و زنجیرەیی لە بوارەکانی هەواڵ، وەرزش، ژینگە، پۆرترێت و ژیانی ڕۆژانە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و، تیایدا ٣٢ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای کردنەوەی پێشانگاکەدا پێشوازییەکی زۆری لێکرا و، سەردانکەران بە جۆشوخرۆشەوە ڕوویان تێکرد.

پێشانگاکە لە ڕۆژانی ٤-١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لە گەلەری SR لە سابلۆن پێشوازی لە میوانەکانی دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın