جيهان

پەیامی ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهو: ''دەکرێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەین''

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: ''لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین. لەوانەیە ڕێککەوتنێک بکەین کە ناوازە بێت. دەتوانم ئەوە بڵێم کە بەڕاستیی ئەمە بۆ ئێران نایاب دەبێت. ڕۆژی شەممە لە بەرزترین ئاستدا کۆدەبینەوە و دەبینین کە دەرەنجام چی دەبێت''.

Şerife Çetin, Hakan Çopur  | 08.04.2025 - نوێکردنەوە : 09.04.2025
پەیامی ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهو: ''دەکرێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەین''

New York

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ''لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین. لەوانەیە ڕێککەوتنێک بکەین کە ناوازە بێت. دەتوانم ئەوە بڵێم کە بەڕاستیی ئەمە بۆ ئێران نایاب دەبێت. ڕۆژی شەممە لە بەرزترین ئاستدا کۆدەبینەوە و دەبینین کە دەرەنجام چی دەبێت''.

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهو لە نووسینگەی ئۆڤاڵ، ترەمپ بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە خۆی باشترین سەرۆکە ئیسرائیل خەونی پێوە دەبینێت و، ڕایگەیاند: ''بەم شێوەیە بوون بۆ من شەرەفمەندییە''.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکاندا بە شێوەیەکی گشتگیر گفتوگۆیان لەسەر پرسی ئێران کردووە و، ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ بە ڕوونی گفتوگۆمان کرد لە بارەی بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران. لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین. لە ئێستادا ئەمانە درێژەیان هەیە، ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن. وادەزانم هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی هان بدەن بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک. ئومێدەوارم ئەم کۆبوونەوانە سەرکەوتووبن''.

ترەمپ ئاماژەی بەو کۆبوونەوە ڕاستەوخۆیانە کرد کە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن و، ڕایگەیاند: ''لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین. لەوانەیە ڕێککەوتنێک بکەین کە ناوازە بێت. دەتوانم ئەوە بڵێم کە بەڕاستیی ئەمە بۆ ئێران نایاب دەبێت. ڕۆژی شەممە لە بەرزترین ئاستدا کۆدەبینەوە و دەبینین کە دەرەنجام چی دەبێت''.

هەروەها ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە ئەنجام نادرێت و، گوتی: ''ئەگەر کۆبوونەوەکان شکستبهێنن، ئەوا بە نیگەرانییەوە دەیڵێم کە ئێران دەچێتە ژێر مەترسییەکی گەورەوە. ناتوانن چەکی ئەتۆمی دەستبخەن''.

دۆناڵ ترەمپ ئەوەیشی خستەڕوو ئەگەر ڕێککەوتن بەدینەهات، ئەوان ڕۆژێکی زۆر خراپ دەبێت بۆ ئێران، رێککەوتنە نوێیەکە کەمێک جیاوازتر دەبێت، بەڵام زۆر لەوەی پێشتر بەهێزتر دەبێت.

ترەمپ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە کۆمەڵگای مسوڵمان لە ئەمریکا بەهۆی بەڵێنی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دەنگیان بە خۆیداوە و، گوتی: ''زۆر شەرەفمەندم لە بەدەستهێنانی ئەو دەنگاکە. کۆتاییهاتنی جەنگەکە دەخوازم. بەدڵنیاییەوە لە خاڵێکدا کۆتاییدێت، پێش ئەوەی زۆر دوابکەوێت کۆتاییدێت''.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا کێشەی سەرەکی ئازادکردنی دیلەکانە و ڕایگەیاند: ''لە هەوڵی ئاگربەستێکی نوێداین. دەمانەوێت دیلەکان ئازاد بکرێن''.

ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی چاوی بە هەندێک لە دیلەکان کەوتووە و، ڕایگەیاند: ''شوێنەوانی برینان پێوە دیار نبییە، بەڵام دڵنیام ناخیان بریندارە. زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın