جيهان

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە منبج گیانلەدەستدانی ١٧ کەس و برینداربوونی ١٦ کەسی دیکەی لێکەوتەوە

Ömer Koparan, Aynur Şeyma Asan  | 03.02.2025 - نوێکردنەوە : 04.02.2025
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە منبج گیانلەدەستدانی ١٧ کەس و برینداربوونی ١٦ کەسی دیکەی لێکەوتەوە

Menbec

منبج - AA

لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچكه‌ی منبجی سەربە پارێزگای حەلەب لە سووریا، ١٧ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە دەروازەی باشووری شارۆچكه‌ی منبج کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئازادی لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ڕزگار کرا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە.

لەو هێرشە تیرۆریستییەدا ١٧ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٦ی دیکەش برینداربوون.

بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و، نیگەرانیش لە بارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان هەیە.

حامید عەلی کە یەکێکە لە دانیشتوانی ناوچەکە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە تەقینەوەکەی ئەمڕۆ حەوتەمین تەقینەوەیە لە دوای پاککردنەوەی ناوچەکە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە.

عەلی باسی لەوە کرد زۆربەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ژنان و منداڵانی کرێکاری کێڵگە بوون و، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە نزیک ئەو ئۆتۆمبێلەی کرێکارانی هەڵگرتووە تەقیوەتەوە.

گوتیشی: "هێشتا خوێنمان لێدەچۆڕێت. پەکەکە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی".

هەروەها خالید دەنکەز کە یەکێکی دیکەیە لە دانیشتوانی ناوچەکە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی منبجدا ژنان و منداڵان گیانیان لەدخەستداوە.

گوتیشی: "دۆخەکە زۆر قورسە لە منبج. بەردەوام مەدەنییەکان گیان لەدەستدەدەن. هاووڵاتیانی مەدەنی لە کێشەدان. بەردەوام ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەنێرن. ئەوانە لە خودا ناترسن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın