ھاکان فیدان جەختی لە پێویستی ڕاگرتنی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ پەکەکە لە سووریا کردەوە

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە پێویستە ئەمریکا واز لە پابەندبوونی خۆی بھێنێت بۆ پاڵپشتیکردن لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سووریا بكات کە ھەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا.
ھاکان فیدان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ جەزیرە، ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ئەمریکا پێداچوونەوە بە پێوەری پەیوەندییەکانی بکات، بەتایبەتیش لە شەڕی دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا.
ڕوونیشیکردەوە، پێویستە ئەمریکا واز لەو ھەستەی بھێنێت، لەوەی ناچارە پاڵپشتی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سووریا بکات کە ھەڕەشەیە بۆسەر ئەنقەرە.
جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو پرسە، پرسێکی ئاسایشی نەتەوەییە و بۆ تورکیا گرنگییەکی زۆری ھەیە.
گوتیشی: "تورکیا وەک وڵاتێکی بەھێز لە ناوچەکە، دەتوانێت ھاوکاری ئەمریکا بکات و ڕۆڵێکی زۆر ئەرێنی لە ناوچەیەکەدا بگێرێت".