سياسەت, عێراق

سەرجەم تانەکانی لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یەکلاییکرانەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: "سەرجەم ئەو تانانەی کە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق پێشکەشکرابوون، لەلایەن دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکانەوە یەکلاییکرانەوە".

Heman Hussein Yaseen  | 18.11.2024 - نوێکردنەوە : 19.11.2024
سەرجەم تانەکانی لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یەکلاییکرانەوە

Arbil

ھەولێر - AA

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە بەپێی حوکمەکانی ماددەی ١٠ لە یاسای کۆمیسیۆن ژمارە (٣١)بۆ ساڵی ٢٠١٩، دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان سەرجەم ئەو تانانەی کە لەلایەن بەشداربووەکانی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق پێشکەشکرابوون، یەکلایی کردووەتەوە.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، ژمارەیەک لە لایەنە بەشداربووەکان ناڕەزایەتی خۆیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە دابوو کە تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە دەدەن.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بەڕێوەچوو، ھەروەھا لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا، ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەکە ڕاگەیاندرا و ژمارەیەک لایەنی بەشداربوو تانەیان لە ئەنجامەکە دابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın