ئورفا
شەڕی نێوان رێکخراوی تیرۆرستی داعش و هێزەکانی کورد لە گرێسپی سەر بە پارێزگای رەققە بەردەوامە و دوو لە بریندارەکانی شەڕ و پێکدادانەکانیش گواسترانەوە بۆ شارۆچکەی ئەکچەکەلەی سەر بە ئورفا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی گرێسپی، بە چەکی قورس ھێرشی کردەسەر بەشی رۆژھەڵاتی ناوچەکە.
بەم پێیەش دوو بریندار بەھۆی ئۆتۆمبێڵی فریاگوزارییەوە گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. جێگەی باسە ھێزی تەناھی تورکیا بەردەوامن لە گرتنەبەری رێ و شوێنی ئەمنی توند لە ناوچەکەدا.