عێراق, رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

ئاژانسی (TiKA) ھاوکاری خۆراکی پێشکەش بە ٧٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کرد

ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) لە مانگی ڕەمەزاندا ھاوکاری خۆراکی پێشکەش بە ٧٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە پارێزگای کەرکووک کرد.

Ali Makram Ghareeb, Zahir Sofuoğlu  | 24.03.2025 - نوێکردنەوە : 26.03.2025
ئاژانسی (TiKA) ھاوکاری خۆراکی پێشکەش بە ٧٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کرد

At Ta mim

کەرکووک ــ AA

ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) لە مانگی ڕەمەزاندا ھاوکاری خۆراکی پێشکەش بە ٧٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە پارێزگای کەرکووک کرد.

ئاژانسەکە لە مانگی ڕەمەزاندا، بە پاڵپشتی لۆجستی بەرەی تورکمانی عێراق، ھاوکارییە خۆراکییەکانی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی دانیشتووی چەند قەزایەکی پارێزگای کەرکووک دابەش کرد.

لەوبارەیەوە سەرۆکی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی، قەحتان وەنداوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئاژانسی (TiKA) لە مانگی ڕەمەزاندا، عێراقییەکانی لەبیر نەکردووە".

ڕاشیگەیاندووە کە ئاژانسەکە لە میانی مانگی ڕەمەزاندا، ھاوکاری خۆراکی پێشکەش بە ٧٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە چەند قەزایەکی پارێزگای کەرکووک کردووە.

ھاوکات یەکێک لەو ھاووڵاتییانەی کە ھاوکاریی خۆراکی لە ئاژانسی (TiKA) وەرگرتووە بە ناوی سەیف موخڵس لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و سوپاسی حکوومەت و سەرجەم ڕێکخراوەکانی تورکیا کرد کە بە بەردەوام پاڵپشتی گەلی عێراق دەکەن.

سەیف موخڵس ڕاشیگەیاند کە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا ئاژانسی (TiKA)، ھاوکاری بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان لە کەرکووک، دابەش دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın