ئابووری, عێراق

حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

Haydar Karaalp  | 27.03.2025 - نوێکردنەوە : 28.03.2025
حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

Baghdad

بەغدا - AA

حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشوەچوونی پرۆژەکە و ئەو بڕیارانە کرا کە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەردەکرێن.

سندوقی گەشەپێدانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەربڕی، هەروەها بڕیاردرا لەسەر درێژەدان بە کارکردن لەسەر دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کارگێڕی تایبەت بۆ پڕۆژەکە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنماییەکانی حوکمڕانی کاتی پەسەند کرا کە بەڕێوەبردنی پرۆژەی نێوان عێراق و تورکیا بەڕێوەدەبات.

سوودانی کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمانی ڕاسپارد بۆ بەڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنە عێراقی و تورکیاییەکاندا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەم ڕێنماییانە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın