جيهان

حەماس: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر لە پێناو وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامین"

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی کردووە کە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، بۆ ئەوەی فەڵەستینییەکانی غەززە لە کۆمەڵکوژی و برسێتی ڕزگار بکەن.

Mohamed Majed  | 20.03.2025 - نوێکردنەوە : 21.03.2025
حەماس: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر لە پێناو وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامین"

Gazze

غەززە ــ AA

بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند کە گفتوگۆنیان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیری لە پێناو وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن.

گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، عەبدولـلەتیف قانوع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیری لە پێناو وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن.

ڕاشیگەیاندووە: "پێویستە ھەوڵ بدرێت، داگیرکار پابەند بکرێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بکات، هەروەها دەستدرێژییەکانیشی بۆ سەر غەززە بوەستێنێت".

ڕاشیگەیاندووە: "پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر کار دەکەین، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە شەڕ دوور بخەینەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی کردووە کە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، بۆ ئەوەی فەڵەستینییەکانی غەززە لە کۆمەڵکوژی و برسێتی ڕزگار بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın