دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە بارەی ئۆکراینا لە سعوودیە دەستیانپێکرد

Riyad
ڕیاز - AA
دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی ڕێگا چارەکانی جەنگی ئۆکراینا دەستیانپێکرد.
سەرچاوە جیاوازەکان لەوانە ئەلعەرەبیە کە میدیایەکی سعوودیە، بڵاویانکردەوە کە شاندەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕیاز دەستیان بە دانوستانەکان کردووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕووسی TASS، شاندەکانی ڕووسیا و ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕیاز دەستیان بە گفتوگۆکانی پەیوەست بە چارەسەری جەنگی ئۆکراینا کردووە.
شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیيە نێودەوڵەتيی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا، گریگۆری کاراسین و ڕاوێژکاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی (FSB)، سێرگی بیسیدا.
هەروەها شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پلاندانانی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایکل ئەنتۆن دەبێت و، بڕیارە یاریدەدەرانی کیس کیلۆگ-ی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئۆکرانیا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، مایک واڵتز لە شاندەکەدا بەشداربن.
دوای کۆبوونەوەکەی پێشووی نێوان شاندەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕیاز، ڕاوێژکاری کرملین بۆ کاروباری دەرەکی، یوری ئوشاکۆڤ باسی لەوە کردبوو کە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکانی نێوان شارەزایانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ٢٤ی ئاداردا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئەنجام دەدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن