جيهان

دۆناڵد ترەمپ خوانێکی بەربانگ کردنەوەی لە کۆشکی سپی ڕێکخست

دۆناڵد ترەمپ لە میانی ڕێکسختنی خوانێکی بەربانگ کردنەوە لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: "ئێمە بەڵێنەکانمان بەرامبەر بە کۆمەڵگای ئیسلامی جێبەجێ دەکەین، ھەروەھا بەردەوامین لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانمان لە پێناو ھێنانەدی ئاشتییەکی ھەمیشەیی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

Hakan Çopur, Muhammet Torunlu  | 28.03.2025 - نوێکردنەوە : 30.03.2025
دۆناڵد ترەمپ خوانێکی بەربانگ کردنەوەی لە کۆشکی سپی ڕێکخست

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خوانێکی بەربانگ کردنەوەی لە کۆشکی سپی بۆ موسڵمانانی ئەمریکا و نوێنەرانی ژمارەیەک وڵات ڕێکخست.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی خوانی بەربانگ کردنەوەکەدا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانان کرد و ڕایگەیاند کە لە میانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو ئەنجامدرا، موسڵمانانی ئەمریکا، پشتیوانیان لێکردووە.

گوتیشی: "سوپاسی سەدان ھەزار موسڵمانی ئەمریکا دەکەم کە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ دا، بە شێوەیەكی باوەڕپێنەكراو، پشتیوانیان لێکردین".

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "ئێمە بەڵێنەکانمان بەرامبەر بە کۆمەڵگای ئیسلامی جێبەجێ دەکەین، ھەروەھا بەردەوامین لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانمان لە پێناو ھێنانەدی ئاشتییەکی ھەمیشەیی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی ئەبراھام، کە ھەمووان دەیانگوت مەحاڵە".

ئاماژەی بەوەشدا: "زۆر سوپاسی ھاوڕێ موسڵمانەکانم دەکەم و چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی گەش و پڕ ھیوا، پێکەوە کار بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın