توركيا, هونەر و كلتوور

دێری سومێلا لە تورکیا بە تەلارسازە ناوازەکەی بووەتە جێگایەکی سەرسوڕھێنەر لە دڵی سروشتدا

دێری سومێلا کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا، ھەڵکەوتەیەکی زۆر سەختی ھەیە و دەکەوێتە چیای "قەرەداغ" شارۆچکەی ماچکای سەر بە پارێزگای ترابزۆن.

Meltem Yılmaz Karakurum, Aladdin Mustafaoğlu  | 08.04.2025 - نوێکردنەوە : 09.04.2025
دێری سومێلا لە تورکیا بە تەلارسازە ناوازەکەی بووەتە جێگایەکی سەرسوڕھێنەر لە دڵی سروشتدا

Trabzon

ترابزۆن ــ AA

دێری سومێلا لە پارێزگای ترابزۆن باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، بەھۆی تەلارسازە ناوازەکەی بووەتە جێگایەکی سەرسوڕھێنەر لە دڵی سروشتدا.

هەروەها دێری سومێلا کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا، ھەڵکەوتەیەکی زۆر سەختی ھەیە و دەکەوێتە چیای "قەرەداغ" شارۆچکەی ماچکای سەر بە پارێزگای ترابزۆن لە ساڵی ٢٠٠٠وە ناوی چووەتە لیستی میراتی جیھانی یونیسکۆوە.

دێری سومێلا بە دێری "مەریەمی پاکیزە" ناسراوە و ٣٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و تایبەتە بە شوێنکەوتووانی مەسیحییە ئەرتۆدۆکسەکان و لە ١٥ی ئابی ٢٠١٠دا، بەڕووی گەشتیاراندا، کرایەوە.

لە میانی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزاندا، ١٣ ھەزار و ٨٢٦ گەشتیار سەردانی دێری سومێلا-یان کردووە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە دۆڵی "ئاڵتین دێرە" لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە گرنگی زۆر بە دێری سومێلا دەدرێت.

گوتیشی: "ھێشتا وەرزی گەشتیاری لە دێری سومێلا دەستی پێ نەکردەوە".

باسی لەوەش کرد کە گەشتیاران بە تەلارسازە ناوازەکەی دێری سومێلا، دیمەنە سروشتییەکانی دەوروبەری دێرەکە سەرسامن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ھیچ جێگایەکی دیکە بەو دیمەنە جوانییەی دێری سومێلا لە ناوچەکەدا، نییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın