سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ھەنگاریا دەکات
دوێنێ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتاتیاھو بەسەردانێک بەرەو ھەنگاریا بەڕێکەوت و بەوەش تەحەدای فەرمانی دەستگیرکردنەکەی کرد کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە دەرکراوە.

Israel
قودس ــ AA
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، دوێنێ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە بەرەو ھەنگاریا بەڕێکەوتووە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "یسرائیل ھیۆم" بڵاوی کردەوە کە دوێنێ بنیامین ناتانیاھو لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب بەرەو ھەنگاریا بەڕێکەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ھەنگاریا، چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
ھەروەھا ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت" بڵاوی کردەوە: "ھێشتا ٥٩ بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە دەستبەسەرن، کەچی بنیامین نەتانیاھو سەردانی ھەنگاریا دەکات، بۆ ئەوەی پشووی کۆتایی ھەفتە لەسەر ڕووباری دانووب بەسەر ببات".
باسی لەوەش کردەوە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، ژمارەیەک لەو ڕێکخراوانەی کە پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکەن، فشاریان خستووەتە سەر ھەنگاریا بۆ ئەوەی فەرمانەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاھوجێبەجێ بکات.
لە ٢١ی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەرکرد.