شێخی ئەزھەر: "کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕق و کینەی کارەساتبار و نامرۆڤایەتی نیشان دەدەن"
شیخی ئەزھەر، ئەحمەد تەیب ڕایگەیاند: "بارودۆخەکە (لە غەززە) سەخت و ئاڵۆزە، بەتایبەتی دوای ئەوەی زایۆنی (ئیسرائیل) ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ئەنجامدا".

Al Qahirah
قاھیرە ــ AA
شیخی ئەزھەر، ئەحمەد تەیب ڕایگەیاند: "کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕق و کینەی کارەساتبار و نامرۆڤایەتی نیشان دەدەن".
دامەزاروەی ئەزھەر لە میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەحمەد تەیب پێشوازی کردووە لە پاپای قیبتییەکانی میسر، تەوادرۆسی دووەم.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، قەیرانەکانی ئێستا لەسەروویانەوە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوتوێ کراون و لەوبارەیەوە ئەحمەد تەیب ڕایگەیاندووە: "کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕق و کینەی کارەساتبار و نامرۆڤایەتی نیشان دەدەن".
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە شیخی ئەزھەر، ئەحمەد تەیب لە میانی دیدارەکەدا، گوتوویەتی: "بارودۆخەکە (لە غەززە) سەخت و ئاڵۆزە، بەتایبەتی دوای ئەوەی زایۆنی (ئیسرائیل) ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ئەنجامدا".