توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار بۆ جاری دووەم بە ئاراستەکردنی مووشەک خێراتر لە دەنگ ئامانجەکەی پێکا

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا ئەمجارە لە خوار ھێڵی بینینەوە، ئامانجەکەی پێکا و تواناکانی لە سیناریۆی جۆراوجۆردا باشتر کرد.

Abdulkadir Günyol, Muhammed Kılıç  | 28.03.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار بۆ جاری دووەم بە ئاراستەکردنی مووشەک خێراتر لە دەنگ ئامانجەکەی پێکا

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار "TB3" لە میانی تاقیکردنەوەکانی لە ئاراستەکردنی مووشەک، بۆ جاری دووەم خێراتر لە دەنگ، ئامانجەکەی پێکا.

کۆمپانیای بایراکتار کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار "TB3"، بەردەوامە لە تاقیکردنەوەکانی لە ئاراستەکردنی مووشەک.

ڕاشیگەیاندووە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە میانی تاقیکردنەوەکانییدا بە ئاراستەکردنی مووشەک بە ئاراستەکردنی مووشەکی "IHA-122" ، بۆ جاری دووەم خێراتر لە دەنگ، ئامانجەکەی پێکاوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا ئەمجارە لە خوار ھێڵی بینینەوە بە دووری ٥٠ کیلۆمەتر، ئامانجەکەی پێکا و تواناکانی لە سیناریۆی جۆراوجۆردا باشتر کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın