لە شاری سلێمانی بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشوازی لە نەورۆز کرا
بە بەشداری گشت چین و توێژەکانی شارەکە، لە چەند شوێنێکی دیاری شاری سلێمانی ئاگری نەورۆز کرایەوە و، شاخەوانان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ بە چیای گۆیژەدا سەرکەوتن.

Ankara
سلێمانی – AA
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشوازی کردن لە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیدا، لە شاری سلێمانی لە چەند شوێنێکی شاردا ئاگری نەورۆز کرایەوە و، چەندین چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری سازکرا.
بە بەشداری گشت چین و توێژەکان و ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و حزبی، رێوڕەسمی پێشوازی لە نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی کرا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گردی مامە یارەی شاری سلێمانی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئاگری نەورۆز کرایەوە.
بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کە بەشێکیان منداڵ بوون بە جۆشوخرۆش و دڵخۆشی و لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی بەشداریان لە ئاهەنگی پێشوازی کردن لە نەورۆز و ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا کرد.
جگە لە گردی مامە یارە ئاگری نەورۆز لە چەند شوێنێکی دیکەی شار کرایەوە.
هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشوازی کردن لە نەورۆز، شاخەوانان لە بناری چیای گۆیژە ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە هەڵگرتنی مەشخەڵ بەسەر شاخی گۆیژەدا سەرکەوتن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن