لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٠ کەس لە هێرشی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئێسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هەتا ئێستا درێژەیان هەیە گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٠ کەسی دیکە زیادی کردووە و، گەیشتووەتە ٥٠ هەزار و ٥٢٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٩٧ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە و، تەرمی سێ کەسیش لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندا دەرهێندراون، هەروەها ١٣٨ کەسیش برینداربوون.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئێسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هەتا ئێستا درێژەیان هەیە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٥٠ هەزار و ٥٢٣ کەس و، تێکڕای ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١١٤ هەزار و ٧٧٦ کەس.