وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە هەفتەی ڕابردوودا ٢٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون"
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک: "لە یەکی کانوونی دووەمەوە هەتا ئێستا، ٥٠٢ تیرۆریست لەچالاکی خراون، لەوانەیش ٢٩٦یان لە باکووری سووریا و ٢٠٦یان لە باکووری عێراق بوون".
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون، ٢٤ تیرۆریست لەچالاکی خراون، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە یەکی کانوونی دووەمەوە هەتا ئێستا لەچالاکی خراون گەیشتووەتە ٥٠٢ تیرۆریست، لەوانەیش ٢٩٦یان لە باکووری سووریا و ٢٠٦یان لە باکووری عێراق بوون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازکرد.
ئاکتورک باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون، ٢٤ تیرۆریست لەچالاکی خراون، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە یەکی کانوونی دووەمەوە هەتا ئێستا لەچالاکی خراون گەیشتووەتە ٥٠٢ تیرۆریست، لەوانەیش ٢٩٦یان لە باکووری سووریا و ٢٠٦یان لە باکووری عێراق بوون. ئۆپەراسیۆنەکانمان بێوچان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی دوایین تیرۆریست لەچالاکی دەخرێت".
ئاکتورک باسی لەوە کرد کە بەشێوەیەکی چڕ و ورد ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکان و، ڕایگەیاند: "لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ١٠٧ کەس دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بە ڕێگەی نایاسایی سنوور ببەزێنن، لەوانەیش پێنجیان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی بوون. ژمارەی ئەو کەسانەی لە کانوونی دووەمەوە هەتا ئێستا دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بە ڕێگەی نایاسایی سنووری وڵات ببەزێنن گەیشتووەتە هەزار و ١٦ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەشی پێش بەزاندنی سنوور ڕێگرییان لێکراوە ١٤ هەزار و ٤٨ کەسن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
