ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی میانمار بۆ هەزار و دوو کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە دوو هەزار و ٣٧٦ کەس
- بە هۆی بوومەلەرزەکانی میانمارەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ هەزار و دوو کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە دوو هەزار و ٣٧٦ کەس.

Beijing
پەکین - AA
بە هۆی بوومەلەرزەکانی میانمار کە ٧.٧ پلەی ڕیختەر و ٦.٤ پلە بوو، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ هەزار و دوو کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە دوو هەزار و ٣٧٦ کەس.
تیمی زانیاری سەر بە دەسەڵاتی سەربازیی میانمار لەبارەی ئەو بوومەلەرزەی کە لەو وڵاتە هاتووەتە ئاراوە، زانیاری بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە ئاکامی بوومەلەرزەکان، تا ئێستا هەزار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزارو ٣٧٦ کەسیش بریندارن و هەروەها ٣٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
ڕۆژی ڕابردوو دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ پلە و ٦.٤ پلەی ڕیختەر ناوچەکانی ناوەڕاستی میانماری هەژاند.
بوومەلەرزەکە وێرانییەکی زۆری لێکەوتەوە و نیگەرانی هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن