جيهان

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و فەڕەنسا لە پاریس

Can Efesoy  | 03.04.2025 - نوێکردنەوە : 04.04.2025
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و فەڕەنسا لە پاریس

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان دوێنێ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، ژان نۆێل-بارۆت تاوتوێی پرسە دووقۆڵیی و هەرێمییەکانی کرد.

بەپێی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دوێنێ فیدان و بارۆت لە پاریس پرسە دووقۆڵیی و هەرێمییەکانیان تاوتوێ کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە فیدان باسی لە گرنگی زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کرد لە پێکهێنانی تەلارسازی نوێی ئەمنیی ئەورووپا، هەروەها چاوەڕوانییەکانی خۆی لە فەرەنسا دەربڕی بۆ هەڵگرتنی بەربەستە دەستکردەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا و هەڵنانی هەنگاوی بەرجەستە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا لەو بارەیەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پرسی نوێکردنەوەی یەکێتیی گومرگ تاوتوێ کرا.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا پشتیوانی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا و، باسی لە گرنگیی هاریکاری نزیکی هاوپەیمانانی ناتۆ کرد لەو بارەیەوە. بە پێویستیشی زانی هەردوولایەنی شەڕکەر ڕەزامەند بن بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بەردەوام بێتە ئاراوە.

هەروەها فیدان لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر زیادکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا، لەو ڕووەشەوە هەڵگرتنی تەواوەتی سزاکان سەر ئەو وڵاتەی بە زۆر گرنگ وەسف کرد بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیریی و ئاشتیی لە وڵاتەکەدا.

هاکان فیدان چاوەڕوانییەکانی تورکیای لە بارەی هاریکاریی لە بواری پیشەسازی بەرگریی بە هاوتا فەڕەنسییەکەی گەیاند و، باسی لە گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، بە پێویستی زانی شەڕکەرە تیرۆریستە بیانییەکانی ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە گرتووخانە و کەمپەکانی باکووری سووریا بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

فیدان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی هەرێمیی و، تورکیا دژی ئەوەیە گەلی فەڵەستین بە زۆرەملێ لە نیشتمانی سەرەکی خۆیاندا کۆچیان پێبکرێت.

هاکان فیدان پشتیوانی بۆ پلانی غەززە دەربڕی کە لەلایەن کۆمکاری عەرەبیەوە پەسەند کراوە و، باسی لەوە کرد کە ڕێگرییەکانی ئیسرائیل لە گەیشتنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە قەیرانی مرۆیی قوڵتر کردووەتەوە و، گرنگە هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ وەستان بگەنە غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın