جيهان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل لەگەڵ یاسای لیهی دەگونجێت

Mücahit Oktay  | 20.03.2025 - نوێکردنەوە : 20.03.2025
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل لەگەڵ یاسای لیهی دەگونجێت

New York

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تامی بروس بانگەشەی ئەوەی کرد کە دابینکردنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل گونجاوە لەگەڵ یاسای لیهی کە، هاوکاری کردنی ئەو وڵاتانەی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن قەدەغە دەکات.

لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەیدا، بروس وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە.

وەبیری بروس هێندرایەوە کە بەو چەکانەی ئەمریکا داویەتی بە ئیسرائیل، نیوە زیاتری ئەو هاووڵاتیە مەدەنییانەی لە غەززە کوژراون ژن و منداڵن، ئەویش لە وەڵامدا ڕایگەیاند: "ناردنی چەک لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتییدا گونجاوە".

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل لەگەڵ یاسای لیهی دەگونجێت یان نا، بروس ڕایگەیاند: "ئەوەی ئەنجاممانداوە جێبەجێ کردنی یاسای نێودەوڵەتییە. بەدڵنیاییەوە بەپێی یاساکانی ئەمریکا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın