تیمی جێبەجێکاریی

ANADOLU AGENCY
Foundation Date: 6 April 1920

"Anadolu Agency, was established taking into account the need to clarify to the public the most accurate internal and external reports."*

on behalf of Anatolia and Rumelia Defence of Rights Association Representative Council;
MUSTAFA KEMAL ATATÜRK


*From AA's Foundation Circular

Director-General, Chairman of the BoardSerdar KARAGÖZ
Board MemberProf. Dr. Yusuf ÖZKIR
Board MemberDoç. Dr. İsmail ÇAĞLAR
Board MemberDr. Öğr. Üyesi Büşra TOSUN DURMUŞ
Board MemberMustafa AKIŞ
Deputy Director-GeneralOğuz Enis PERU
Deputy Director-General, Editor-in-ChiefYusuf ÖZHAN
New Media News EditorshipMustafa Fuat ER
AddressGMK Bulvarı 128/C Maltepe ANKARA
E-mailyenimedya@aa.com.tr
Phone Number+90 312 999 20 00 (pbx)
Fax Number+90 312 231 21 74

سیڤی بەڕێوبەری گشتیی و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز

سەردار كاراگۆز لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨١دا لە شاری ساكاریا لە دایكبووە. قۆناغەكانی خوێندنی بنەڕەتی، ناوەندی و ئامادەیی لە ئیستانبوڵ تەواوكردووە و بەشی زانستی سیاسییەکانی لە زانكۆی بیلگی هەر لە ئیستانبوڵ خوێندووە. لە هەمان زانكۆ پلەی ماستەری لە یاسای مافەكانی مرۆڤ بە دەستهێناوە.

سەردار كاراگۆز لە ساڵی ٢٠٠٨دا، وەك كاندیدی بەڕێوەبەر بەشداریكردووە لە گرووپی میدیای توركواز و لە ماوەیەكی دیاریكراودا لە هەموو بەشەكانی گرووپەكەدا ئەركی وەرگرتووە.

سەردار كاراگۆز لە ساڵی ٢٠١٠دا، دەستی بە خوێندنی ماستەر كردووە لە بەشی كارەكانی میدیادا لە زانكۆی نیو سكوڵ لە ئەمریكا و دوای تەواوكردنی ماستەر لە بەشی سەندیكای نیویۆرك تایمز دەستی بەكار كردووە و پاشان لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤دا، وەك پەیامنێری دیپلۆماسیی نەتەوە یەكگرتووەكان كاری بۆ تەلەڤیزیۆنی ئا هەبەر كردووە و لە دوای ساڵێك بووەتە گۆشەنووسی هەفتانەی رۆژنامەی سەباح لەبارەی رۆژەڤی ئەمریكا.

 لە لایەكی دیكەشەوە هەر لەسەر رۆژەڤی ئەمریكا لە ماڵپەڕی usabah.com كاری كردووە.

سەردار كاراگۆز دوابەدوای گەڕانەوەی بۆ توركیا، وەك بەڕێوبەری هەواڵە دەرەكییەكانی رۆژنامەی سەباح كاری كردووە، لەم قۆناغەدا دەستیشی بە ئامادەكاری بۆ دامەزراندنی رۆژنامەی "Daily Sabah"  كردووە و لە مانگی شوباتی ٢٠١٤دا، بووەتە بەڕێوبەری پەخشی ناوەندی سەرەكی رۆژنامەی "Daily Sabah".

سەردار كاراگۆز لە تشرینی یەكەمی ٢٠١٨دا، چووەتە تۆڕی میدیایی " TRT" و بووەتە بەڕێوبەری پەخشی گشتیی كەناڵە نێودەوڵەتییەكانی هەواڵیی "TRT".  لەو ماوەیەدا بەشەكانی عەرەبی، ئەڵمانی، رووسی و زمانەكانی ناوچەی بەلقانی بۆ "TRT"  زیادكردووە و گرنگییەكی زۆری هەبووە لە سەركەوتنی كەناڵەكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

سەردار كاراگۆز لە حەوتی نیسانی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا، وەك بەڕێوبەری گشتیی و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو كار دەكات.