ئەو کەسایەتییانەی ئاڕاستەی وزەی جیهان دیاری دەکەن سبەی ھەینی لە ئیستانبوڵ کۆدەبنەوە
سبەی ھەینی، کۆڕبەندی وزەی ئیستانبوڵ کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو و بە سەرپەرشتی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕێکخراوە، لە شاری ئیستانبوڵ بە تەوەری سەرەکی "ئایندەی ھاوبەش، ئامانجی ھاوبەش" بەڕێوەدەچێت.
Ankara
ئیستانبوڵ ــ AA
سبەی ھەینی، کۆڕبەندی وزەی ئیستانبوڵ کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو و بە سەرپەرشتی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕێکخراوە، سبەی ھەینی لە شاری ئیستانبوڵ بە تەوەری سەرەکی "ئایندەی ھاوبەش، ئامانجی ھاوبەش" بەڕێوەدەچێت.
لە کۆڕبەندەکەدا کە لە ناوەندی کۆنگرەی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت و بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وەزیرانی وزەی وڵاتانی جیاواز، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی و بیانیی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەکادیمیست، ڕاگەیاندنکاران و بازرگانانی دیاری جیھان تیایدا بەشداری دەکەن.
ھەروەھا لە کۆڕبەندەکەدا کە پرسەکانی وەک ئامانجە ھەرێمییەکان لە کەرتی وزەدا، ڕۆڵی تورکیا لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی غازی سروشتی و پشتیوانی دارایی بۆ وەرچەرخانی وزە ھەڵدەسەنگێندرێت و پرسگەلێکی زۆری وەک ڕۆژەڤە ھەرێمیی و جیھانییەکان، نەوت و غاز، ئاسایشی دابینکردن و پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان تاوتوێ دەکرێن.
لە دانیشتنی سەرەکی کۆڕبەندەکەدا ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئەلپارسلان بایراکتار و بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردارکاراگۆز گوتار پێشکەش دەکەن و، لەسەر ئاستی جیھانی دەرفەتی گفتوگۆ کردن بۆ بەشداربووان دەڕەخسێندرێت.
لە یەکەم دانیشتنی کۆڕبەندەکەدا کە لە ژێر ناوی "ئاستەنگ و دەرفەتەکان بۆ ئایندەیەکی خۆڕاگر" ڕێکدەخرێت و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، بایراکتار بەڕێوەی دەبات، ھەر یەک لە وەزیری وزەی ئازەربایجان، پەرویز شاھبازۆڤ و وەزیری وزەی بولگاریا، ڤلادیمێر مالینۆڤ و وەزیری دەرەوە و بازرگانی ھەنگاریا، پیتەر شیارتۆ و وەزیری وزەی مۆڵدۆڤا، ڤیکتۆر پارلیکۆڤ و جێگری وەزیری وزەی ڕووسیا، پاڤێل سۆرۆکین و وەزیری وزە و کانزاکانی سربیا، دوبراڤکا دیدۆڤیچ ھاندانۆڤیچ و وەزیری وزەی ئۆزبەکستان، جۆرابێک میرزا مەحمودیۆڤ تیایدا بەشداری دەکەن.
ھەر لە میانی کۆڕبەنەکەدا، دانیشتنێکی تایبەت بۆ کۆمپانیای ھێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی تورکیا "Botaş International" لە ژێر ناوی "دینامیکی نوێ بۆ ئاسایشی غاز: دیدگا ھەرێمیی" ئەنجام دەدرێت.
ھەروەھا لە میانی کۆڕبەندەکەدا، دوو دانیشتن لە بارەی "تەکنەلۆجیای نوێ بۆ گواستنەوە بۆ وزەی زیرەک و تێڕوانییەکانی پەیوەندیدار بە سووتەمەنی" و "پارەدارکردنی گواستنەوەی وزە: چاوەڕوانییەکان و کارە لەپێشینەکان" ئەنجام دەدرێن.