جيهان, ئابووری

بازاڕە داراییەکان چاودێری ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و کۆبوونەوەکانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا دەکەن

ناودارترین ماڵپەڕی ئەمریکا، پێشبینی ئەوەی کردووە کە دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا، سەرۆکەوتن بەدەستبھێنێت.

Ekip  | 05.11.2024 - نوێکردنەوە : 07.11.2024
بازاڕە داراییەکان چاودێری ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و کۆبوونەوەکانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا دەکەن

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

ئەگەری ھەیە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا تا ماوەیەکی زۆر، بەھۆی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەدەچێت، ناسەقامگیریی لە بازاڕە داراییە جیھانییەکاندا ڕووبدات، بۆیە لەئێستادا، سەرمایەداران زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر.

لەئێستادا لە بازاڕەکانی وەک زێڕ، زیو و نەوت، ھەروەھا بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا دەست کراوە بە جێگیرکردنی نرخی کاڵەکان، ئەوەش بەھۆی مەترسییەکانی ئەگەری سەرکەوتنی کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا.

ھاوکات بانکەکانی "وۆڵ ستریت" پێشوەختە خۆیان ئامادە کردووە، بۆ ماوەیەکی کاتی پشووی کارمەندەکان، ھەروەھا مامەڵەکانیان ڕاگرتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلار بۆ ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا خەرجکراوە کە لە میانیدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکاندا ڕوویدا.

لەگەڵ کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ، سەرنجەکان لەسەر بازاڕە داراییەکان دەبن کە بەدرێژایی شەو مامەڵە دەکەن و دواتر پشکەکان لە ژێر ناوی "مامەڵە بازرگانییەکانی پێش بازاڕ" ڕۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ١٢:٣٠ بە کاتی گرێنچ بەدیار دەکەون لەوەی بەرزبوونەوە یان دابەزینیان تۆمار کردووە.

بەر لە ڕۆژێک لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئاژانسی ئانادۆڵو چاودێری ئەوەی کردووە، مالپەڕی گروەکانی ئەمریکا کە بە "Polymarket" ناسراوە، پێشبینی ئەوەی کردووە کە بەڕێژەی ٥٧ لەسەدا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا، سەرۆکەوتن بەدەستبھێنێت.

ڕیچارد چامبێرز لە بانکی وەبەرھێنانی ئەمریکا (Goldman Sachs) بە ڕۆژنامەی "Financial Times"ی ڕایگەیاندووە: "دەمانەوێت ھەموو کارمەندەکانمان ھەندێک پشوو وەربگرن، چونکە ماوەیەکی زۆر تا درەنگانی شەوی سێشەممە، کار دەکەن".

گوتیشی: " ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو فێربووین، ئەوەیە کە زانیارییە بەراییەکان لە کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٩ی بەیانی بڵاودەکرینەوە".

بەپێی داتاکانی بۆرسەی بازرگانیی شیکاگۆ، ئاژانسی ستاندارد ئاند بۆرز بۆ پۆلینی دڵنیایی پێشبینی کردووە کە ڕۆژێک دوای ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پشکەکان لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی ٢،٢ لەسەدا یان زیاتر لە S&P ٥٠٠، تۆمار بکەن.

ھەروەھا دوای ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کۆبوونەوەی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوەکەی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت، بۆیە بازرگانان لە چاوەڕوانی ئەوە دان کە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا چی بڕیارێک لەبارەی داھاتووی سیاسەتی دراو دەدات.

ئەوەی دۆخی پێشبینییەکانی ئێستا زیاد کردووە، کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی بانکی فیدراڵیی ئەمریکایە، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی سوودی بانکی فیدراڵیی بە ٢٥ خاڵی بنەڕەتی کەم بکرێتەوە.

تۆڕی "CNN" بڵاوی کردەوە کە لە چین بەچڕی چاودێری ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکرێت.

لە چین سیاسەتمەدران، ئابووریناسان و بازرگانان، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ دەبێتە براوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پێیانوایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین، وەک ئەوەی ئێستا ھەیە، بەردەوام دەبێت.

شێک لە ھۆکارەکانی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە چین پێیوایە کە حکوومەتی داھاتووی ئەمەریکا ھەوڵ دەدات چین لەسەر ئاستی جیھان سنووردار بکات، بێ گوێدانە ئەوەی سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا کامالا ھاریس یان دۆناڵد ترەمپ بێت.

دۆناڵد ترەمپ کە لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ سەرۆکی ئەمریکا بوو، بۆ چەندین جار باجی گومرگیی بەسەر بەرھەمەکانی چیندا سەپاند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن