بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو: "کاردەکەین بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری جێ متمانە"
سەردار کاراگۆز: "وەک ئاژانسی ئانادۆڵو کاردەکەین بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری جێ متمانە و بینینی ڕۆڵێکی هاوسەنگ کردن لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا. لەم چوارچێوەیەدا پلاتفۆرمی هەواڵی 'تێرمیناڵی وزەی ئاژانسی ئانادۆڵو'مان کردەوە".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز ڕایگەیاند: "وەک ئاژانسی ئانادۆڵو کاردەکەین بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری جێ متمانە و بینینی ڕۆڵێکی هاوسەنگ کردن لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا. لەم چوارچێوەیەدا پلاتفۆرمی هەواڵی 'تێرمیناڵی وزەی ئاژانسی ئانادۆڵو'مان کردەوە".
لە دانیشتنی سەرەکی کۆڕبەندی وزەی ئیستانبوڵدا کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو و بە سەرپەرشتی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە تەوەری "ئایندەی هاوبەش، ئامانجی هاوبەش" ڕێکخراوە، کاراگۆز گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا کاراگۆز باسی لەوە کرد کۆڕبەندەکە بڕیاردەرانی وڵاتانی جیاواز، نوێنەرانی کەرتەکە، پسپۆڕان و میدیاکارانی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی کە لە نزیکەوە چاودێری کەرتی وزە دەکەن کۆکردووەتەوە.
کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ئاژانسی ئانادۆڵو کاردەکەن بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری جێ متمانە و بینینی ڕۆڵێکی هاوسەنگ کردن لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا و، ڕایگەیاند: "لەم چوارچێوەیەدا پلاتفۆرمی هەواڵی 'تێرمیناڵی وزەی ئاژانسی ئانادۆڵو'مان کردەوە".
ڕاشیگەیاند: "پلاتفۆڕمەکەمان کە بە زمانەکانی ئینگلیزی و تورکی پەخش دەکات، بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کاریگەری گرووپە بەرژەوەندیخوازەکان و ئەکتەرە جیهانییەکانەوە، گشت پێشهاتەکانی پەیوەست بە کەرتەکە بە جیهان دەگەیەنێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن