ئابووری, عێراق

حکوومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ھەرێم و کەرکووک و نەینەوا خەرج کرد

وەزارەتی بازرگانی عێراق، خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ھەرێم و کەرکووک و نەینەوای، ڕاگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 14.11.2024 - نوێکردنەوە : 15.11.2024
حکوومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ھەرێم و کەرکووک و نەینەوا خەرج کرد

Arbil

ھەولێر AA

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە ٤٠٠ ملیار دیناریان وەک شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ھەرێم، کەرکووک و نەینەوا، خەرج کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراق، حەیدەر نووری گەرعاوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان کردووە بە خەرجکردنی شایستەی ئەم ساڵی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و نەینەوا.

ڕاشیگەیاندووە کە لەو چوارچێوەیەدا، ٤٠٠ ملیار دیناریان وەک شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، کەرکووک و نەینەوا خەرج کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın