وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری شاندێکی خاوەنکار و بەڵێندەرانی وڵاتەکەی سەردانی عێراق دەکات
- لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە عێراق، وەزیری بازرگانی تورکیا بۆڵات لە لایەن سەرۆکوەزیران سوودانی، وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری و وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی پێشوازی لێ دەکرێت. بۆڵات هەروەها لە بەسڕەش لەگەڵ پارێزگار ئەسعەد عیدانی کۆدەبێتەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری بازرگانی تورکیا عومەر بۆڵات بە یاوەری شاندێک لە کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا (TİM) و یەکێتیی بەڵێندەرانی تورکیا (TMB) بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە عێراق.
بە پێی ئەو زانیارییەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە وەزارەتی بازرگانی تورکیا دەستی خستووە، پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین دراوسێکانی کە عێراقە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهێزتر بووە.
لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا، وەزیری بازرگانی تورکیا عومەر بۆلات بە یاوەری شاندێکی بازرگانی لە ڕۆژانی ١٨-١٩ی مانگ سەردانی هەریەکە لە بەغدای پایتەخت و هەروەها پارێزگای بەسڕە دەکات و بەشداری لە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکدا دەکات کە بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا (TİM) و یەکێتیی بەڵێندەرانی تورکیا (TMB) ڕێکخراوە.
لە سەردانەکەیدا بڕیارە هەناردەکاران و بەڵێندەرانی تورکیا لەگەڵ خاوەنکارە عێراقییەکان کۆببنەوە و لە چوارچێوەی کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا پەرەپێدان بە کاری هاوبەش تاوتوێ بکەن.
وەزیری بازرگانی تورکیا لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا هەوڵ دەدات کە پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە بواری بازرگانیدا بەهێز بکات و پەرە بە ڕۆڵی کۆمپانیا تورکەکان لە عێراق بدات.
- بازرگانی و وەبەرهێنان
لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە عێراق، وەزیری بازرگانی تورکیا عومەر بۆڵات لە لایەن سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی، وەزیری بازرگان ئەسیر غرێری و وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی پێشوازی لێ دەکرێت. بۆڵات هەروەها لە بەسڕەش لەگەڵ پارێزگاری بەسرەوە ئەسعەد عیدانی کۆدەبێتەوە.
بە پێی پلان، بۆلات سبەی ١٨ی مانگ لە بەغدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەسیر غرێری بەشداری کۆڕبەندێک دەکات و ڕۆژی ١٩ی مانگ لە بەسرەش بەشداری لە پڕۆگرامی "شاندی بازرگانی" دەکات.
لە میانی سەردانەکەی بۆلات بۆ عێراق کە بە بەشداری بەرفراوانی خاوەنکار و بازرگانانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، ڕەهەندەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و لە نێوان دوو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بەڵێندەرانی تورکیاش بەشداری کارا دەبن لە بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراق و لەسەرووی هەموویانەوە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کە بەندەری بەسڕە بە ڕێگەی تورکیا بە ئەورووپا دەبەستێتەوە.
- بەڵێندەرانی تورکیا بە قەبارەی ٣٤.٩ ملیار دۆلار جێبەجێکردنی هەزار و ١١١ پڕۆژەیان لە ئەستۆ گرتووە
قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەتا تشرینی دووهەم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥.٣ لەسەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٠.٨ ملیار دۆلار. لەم ماوەیەدا قەبارەی هاوردە لە عێراقەوە بۆ تورکیاش لەسەدا ٤١ کەمی کردووە و بووەتە ٣.٧ ملیار دۆلار. ئاستی قەبارەی بازرگانیش بە گشتی ١٤.٥ ملیار دۆلارە.
تا ئێستا بەڵێندەرانی تورکیا بە قەبارەی ٣٤.٩ ملیار دۆلار، جێبەجێکردنی هەزار و ١١١ پڕۆژەیان لە سەرانسەری عێراق لە ئەستۆ گرتووە.