ئابووری, عێراق

پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ وەبەرھێنانی خانووبەرە بەردەوامە

Heman Hussein Yaseen  | 31.10.2024 - نوێکردنەوە : 06.11.2024
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ وەبەرھێنانی خانووبەرە بەردەوامە

Arbil

هەولێر - AA

پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ وەبەرھێنانی خانووبەرە بەردەوامە کە ڕۆژی ٢٩ی مانگ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێم مەسرور بارزانی کرابووەوە.

پێشانگاکە بە بەشداری ٢٦٠ کۆمپانیا لە ١٥ وڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەدەچێت، لەو ژمارەیەش ١٤٠ کۆمپانیای ناوخۆیی ھەیە و سەرجەم کۆمپانیاکانیش تایبەتن بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، کۆمپانیاکانی ئەندازیاری و کۆمپانیاکانی خانووبەرە.

پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و تیاییدا چەندین بابەت و پێداویستی و کەلوپەل نمایشکراون و بازرگانان و وەبەرھێنەران لەم ماوەیەدا سەدانی پێشانگاکە دەکەن لە نزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکان دەکەن لە ڕووی کوالێتی و نرخەوە.

کردنەوەی ئەم پێشانگایە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکی زۆرە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان ڕاگیراوە، ئێستا حکوومەتی ھەرێم کار لەسەر داڕشتنی پلان و بەرنامەیەکی نوێ دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای زانستیییەوە پێدانی مۆڵەت بە یەکەکانی نیشتەجێبوون بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın