ئاژانسی ئانادۆڵو بە مارکەی نوێی "AA Kitap" ئەزموون و دیدگای ھەمەلایەنە بڵاودەکاتەوە
هایری چەتینکوش: "AA Kitap بە بڵاوکراوەکانی تیشک دەخاتە سەر مێژووی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، کولتووریی و ئابووریی تورکیا و، ئامانجی ئەوەیە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان سەبارەت بە کێشە و پێشهاتە سەردەمییەکان، زانیاری نوێ بە خوێنەرانی بدات".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA)، ئاژانسێکی جیهانیی هەواڵە کە بە ١٣ زمانی جیاواز هەواڵ پەخش دەکات و لە ١٠٠ وڵات نوێنەرایەتیی هەیە، لە ژێر مارکەی "AA Kitap"دا ئەزموون و دیدگای ھەمەلایەنە بڵاوکردەوە.
سەبارەت بە بابەتەکە، بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەى AA Kitap، هایری چەتینکوش باسی لەوە کرد ئاژانسی ئانادۆڵو کە بە مەبەستی بوونە دەنگی خەباتی نیشتمانیی دەستی بە کار کردن کرد، ئەرکی "ئاژانسی کۆماری بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی" هێنایە ئاراوە و ئەمڕۆ بە دیدگای نێودەوڵەتیی "کاری ڕۆژنامەوانیی جیهانی گۆڕاو" بەردەوامە لە ئەرکەکەی کە شایەتحاڵی مێژووە.
چەتینکوش ئاماژەی بەوە کرد بواری کایەی سەرەکی ئاژانسی ئانادۆڵو ڕۆژنامەوانییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەو بڵاوکراوانەی لە ژێر مارکەی "AA Kitap"دا بڵاودەکرێنەوە کە لە هەیکەلی بەڕێوەبەرایەتی بڵاوکراوەکانی ئاژانسەکەدا بەرهەم دەهێندرێن، جێدەستی لە مێژوودا دیارە و گوتی: "بە دیدگای بەنێودەوڵەتیی کردن، میراتی دەوڵەمەندی کلتووریی تورکیا و ڕوانگەی کاری ڕۆژنامەوانیی ئاژانسی ئانادۆڵو و پسپۆڕی میدیا/پەیوەندیکردن بە جیهان شاد دەکات".
ڕاشیگەیاند: "AA Kitap بە بڵاوکراوەکانی تیشک دەخاتە سەر مێژووی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، کلتووریی و ئابووریی تورکیا و، ئامانجی ئەوەیە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان سەبارەت بە کێشە و پێشهاتە سەردەمییەکان، زانیاری نوێ بە خوێنەرانی بدات".
هەروەها چەتینکوش باسی لەوە کرد کە AA Kitap بەرهەمەکانی ڕوو لە هەمووانە، هەر لە جیهانی ئەکادیمییەوە هەتا خوێنەرێکی بەرفراوان، بە دیدگای گەیاندنی بەها و میراتی کلتووریی تورکیا بە خوێنەرانی زیاتر کار دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن