توركيا

ئەردۆغان: ''ئەو مەشخەڵەی ١٠٥ ساڵ بەرلە ئێستا لە سێواس بە عەشقی سەربەخۆیی داگیرسا، ئەمڕۆش ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە''

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: ''ئەو مەشخەڵەی ١٠٥ ساڵ بەرلە ئێستا لە سێواس بە عەشقی سەربەخۆیی و نیشتمان داگیرسا، ئەمڕۆش لە ڕێپێوانماندا بەرەو شارستانیەتی هاوچەرخ ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە''.

Burcu Çalık Göçümlü  | 04.09.2024 - نوێکردنەوە : 05.09.2024
ئەردۆغان: ''ئەو مەشخەڵەی ١٠٥ ساڵ بەرلە ئێستا لە سێواس بە عەشقی سەربەخۆیی داگیرسا، ئەمڕۆش ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە''

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەبۆنەی ١٠٥هەمین ساڵیادی کۆنگرەی سێواس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە،

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە گەلی تورک لە کۆنگرەی سێواسدا سەرەڕای هەموو جۆرە ناڕەحەتیەک یەکێتیی و یەکڕیزی پاراست و خەباتی سەربەخۆیی بە ئەنجام گەیاند، ئەو بڕیارە مێژووییانەی لە کۆنگرەکەدا دەرکران کە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی دەستپێکی سەربەخۆیی، هەر وەک چۆن ڕێگای بەردەم جەنگی ڕزگاری کردەوە و داهاتووی کۆماریشی دیاری کرد.

لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: ''ئەو مەشخەڵەی ١٠٥ ساڵ بەرلە ئێستا لە سێواس بە عەشقی سەربەخۆیی و نیشتمان داگیرسا، ئەمڕۆش لە ڕێپێوانماندا بەرەو شارستانیەتی هاوچەرخ ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە. نەوە گەنجەکان کە شانازی دەکەن بەو مێژووە پڕشکۆیەوە و هەمان ڕۆح و هەستی باوباپیرانی قارەمانیان هەیە، وڵاتەکەمان دەگەیەنن بە ئامانجی سەدەی تورکیا''.

ڕاشیگەیاند: ''ئەمڕۆ ئێمەش هەنگاوەکانمان بەپێی ئەو بڕیارانە هەڵدەنێین کە لە کۆنگرەی سێواس دەرکران و بناغەی کۆماری تورکیای دروست کرد. لە ساڵیادی کۆنگرەی سێواسدا بە ڕێز و سوپاسگوزارییەوە یادی هەموو قارەمانەکانمان بەتایبەتی غازی کەمال موستەفا ئەتاتورک دەکەینەوە، لە ناخی دڵەوە سڵاو لە هەموو هاوولاتیانمان و خەڵکی سێواس دەکەم کە میوانداری ئەم کۆنگرەیان کرد''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın